کۆنسێرتێکى گەورە ئەنجام دەدات
دیارى قەرەداغى گۆرانى نوێى لەڕێیە
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
دیارى قەرەداغى هونەرمەند لە رێگەى 964ـەوە نوێترین کارى ئاشکرا دەکات و دەڵێت: کۆمەڵێک کارى نوێم بەدەستەوەیە و لە ئایندەیەکى نزیکدا بیر لە کۆنسێرتێکى گەورە دەکەمەوە.
لەبارەى بەرهەمەکانیشییەوە وتى،”رەنگە هەندێک بەرهەمى نوێم هەبێت، بەڵام لە کات و ساتى خۆیدا بڵاویان دەکەمەوە”.
لەبارەى ئەو پرسیارەى بۆچى گۆرانى ئێستا تەمەنیان کورتە، دیارى قەرەداغى وتى،”گۆرانى ئێستا گرنگى نادات بە تێکست و ئاواز، زیاتر بەپێى خواستى بینەر و جەماوەرە، بەڵام ئێمە لە رێگەى تێکست و ئاوازەوە شکۆمان بۆ هونەر گەڕاندەوە نەک ئەوەى گوێگر چى دەوێت ئەوەى بۆ بکەیت”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح