بریندارەکە حاڵی باش نییە
پیکابێک دوو گەنجی کرد بە ژێرەوە و یەکێکیان گیانی لە دەستدا
964+
ئاکام غەفوور -سۆران
کەمێک پێش ئێستا پیکابێکی دێر دوو گەنجی شێلاوە، یەکێکیان گیانی لە دەستداوەو ئەوەیتریان حاڵی خراپە، رووداوە لە گوندی ئاکۆیانی سەر بە رەواندز بووە.
سەپان قادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رەواندز بە 964ی وت: دوو گەنج گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەمان، تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 25 ساڵ دەبێت، ئۆتۆمبێل شێلاونی، یەکێکیان گیانی لە دەستداوەو ئەوەیتریشیان تەندروستی باش نییە بۆیە خێرا رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی کراوە لە سۆران.
هێشتا زانیارییەکان هەر ئەوەندەن، هەر کات 964 زانیاری لە بارەی چارەنووسی شۆفێرەکەو وردەکاری رووداوەکە زانی بڵاویدەکاتەوە.