لەبەرامبەر تاوانەکانى
دادگا بڕیاریدا؛ حەجاج لەسێدارە دەدرێت
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
ئەکرەم ساڵح، سەرۆکى رێکخراوى داکۆکیکردن لە پرسى ئەنفال کە خۆى لە دادگاییەکە ئامادەیە، بە 964ـى وت،”دادگا بڕیارى لە سێدارەدانى بۆ حەجاج دەرکرد”.
ئەمڕۆ لە دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد/ رەسافە، دووەمین دانیشتنی دادگاییکردنی (حەجاج ئەحمەد حەردان عوبێدی)، بەرپرسی زیندانی نوگرە سەلمان بەڕێوەچوو.
لەبەرامبەر ئەو تاوانکارییانەى بەرامبەر کچ، ژن، منداڵا و پیاوانى کورد کردویەتى، دادگا بڕیاری لە سێدارەدانى بۆ دەرکردووە.
بەوتەى ئەکرەم ساڵح، دواى بڕیارەکە کەسوکارى ئەنفالکراوان و رزگاربوانى ئەنفال و شایەدان کە لە دادبینییەکە ئامادەبوون، دڵخۆشى خۆیان بە بڕیارەکە دەربڕیوە.