هەواڵەکان
وەزعی غاز باشە کەچی ئەزمەیە و نەخۆشانی هیمۆفیلیاش دەرزییان دەستناکەوێ
964+
ژووری هەواڵ
وەزعی غاز لە سلێمانی باشە کەچی لە بەنزینخانەکان سەرەیەکی دوورودرێژ دەبەسترێ و هەندێک کەس لە خۆیانەوە ئەزمە دروست دەکەن.
نەخۆشانی هیمۆفلیا دەرزیان لێ بڕاوە و لەتاوان ئەمڕۆ دەستی دایک و باوکیان گرت و چوونە بەردەم نەخۆشخانەی هیوا، دەنگیان هەڵبڕی.
خێزانێك لە شارباژێر بە دانوولە كوڵاندن بژێوی ژیانیان دابین دەکەن، لەو رێیەوە هەم کەسابەت دەکەن، هەمیش کەلتووری باوباپیرانیان زیندوو کردووەتەوە.
ژینگە دۆستێک بووە فریادڕەسی بەچکە ژیشکێکی وردیلە و نازدار و بە سروشتی کوردستانی شاد کردەوە.