هەورە بروسکە 12 گەڕەکی کەلاری بێ ئاو کرد – وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار
لە کارەبای پاڵاوگەی ئاوی داوە
هەورە بروسکە 12 گەڕەکی کەلاری بێ ئاو کرد
964+
شۆڕش قادری
هەورە بروسکە لە کارەبای سەرەکیی پاڵاوگەی ئاوی کەلار یەکی دا و بەهۆیەوە 12 گەڕەک بێ ئاو بوون.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار ئەو گەڕەکانەی کە ئەمڕۆ بێ ئاو بوون، ئەمانەن؛ (خەبات، شارەوانی، شارەوانی یەک، راپەڕین، مامۆستایان، فەرمانبەران، شەهیدان شقارتەکە، تەجاوزەکان پشت شارەوانی، سەرکەوتن، شێروانە، سیروان، بازاڕ)، پاش چاککردنەوەی کارەبای پاڵاوگەکە ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە.