ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران – وێنە؛ ئیرنا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
“تائێستا حیسابمان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل پاک نەکردووەتەوە”
شۆڕش قادری
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، حیسابیان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل ساف نەکردووەتەوە و لەکاتی خۆیدا حەقیان لێ دەکەنەوە.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “تائێستا حیساباتمان لەگەڵ ئەو کەس و لایەنانەی دەستدڕیژیان کردەسەر وڵاتەکەمان پاک نەکردووەتەوە و بەدڵنیاییەوە هەرکات مەجالێک بدرێت بە هێزە چەکدارەکانمان، حەقی خۆیان دەستێننەوە”.
سەبارەت بە وەڵامی ئێران بۆ ئەمریکا، بەقائی دەڵێت، “تەنیا داوای کۆتاییهێنان بە جەنگ و مافی رەوای خۆمان کردووە و هیچ شتێکی زیادەمان داوا نەکردووە”.
دەربارەی دەنگۆی بەکارهێنانی خاکی عێراق لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆ هێرش کردنەسەر سەر ئێران، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەدووری نازانن و لەگەڵ لایەنی عێراقی لەسەر ئەو بابەتە دەکۆڵنەوە.