تیمەکانی پۆلیسی راپەڕین
راپەڕین
دانی بەوەدانا دوو ماتۆڕی دزیوە و دەستگیر کرا
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە ئیدارەی راپەڕین تۆمەتبارێک دەستگیر کرا، دانی بەوەداناوە دوو ماتۆڕی دزیوە و دواتر فرۆشتوونی.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، ئەمشەو یەکشەممە 10.5.2026 رایگەیاند، دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی لە دوو کاتی جیادا لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر سکاڵایان تۆمار کرد، کە بە وتەی خۆیان ماتۆڕسکیلیان لێ دزراوە، دەستبەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و دوای رێکخستنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و بەدەستهێنانی زانیاری و ئاشکرا کردنی ناسنامەی تۆمەتبار، لە لایەن هێزەکانیان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر کەسێک بەناوی ( ئـ . ع ) لەدایکبووی ساڵی 2008 دەستگیر کرا.
هەروەها ئەوەشیان خستووەتەڕوو، “دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتبار لە بەردەم دادگا و پۆلیس دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بە وتەی خۆی ئەو بووە هەردوو ماتۆڕسکیلی سکاڵاکارانی دزیووە و لە بازاڕیش ساغی کردوونەتەوە.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، تۆمەتبار پێشینەی تری هەیه لە تاوانی دزیکردندا، دواتر بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی 446 لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.