رەنگە بە دڵی ترەمپ نەبێت
ئێران وه‌ڵامێكی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یی بۆ پێشنیازه‌كانی ئه‌مریكا دایەوە
فەرهاد حەسەن
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ به‌شێك له وه‌ڵامەی بڵاوکردووەتەوە کە ئێران بۆ پێشنیازەکەی ئه‌مریكا ناردووە، به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و دەڵێت، وه‌ڵامه‌كه چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی له‌خۆگرتوه و هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی واشنتن ناگونجێن.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه کە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویکردووەتەوە، ئێران به فه‌رمی وه‌ڵامێكی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یی بۆ پێشنیازی ئه‌مریكا بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ ناردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی ئه‌مریكادا ناگونجێت سه‌باره‌ت به به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵێنه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی یۆرانیۆمی پیتێنراو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كراوە، ئێران له وه‌ڵامی خۆیدا پێشنیازی كردووه بۆ به‌شێكی ته‌نك له یۆرانیۆمی پیتێنراو و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه جگه له ئه‌مریكا، هاوكات پێشنیازی كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و كردنه‌وه‌ی ورده ورده تەنگەی هورمز كردووە، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی ئه‌مریكا.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردوه، ئێران داوای گه‌ره‌نتی كردووه بۆ دڵنیابوون له گه‌ڕانه‌وه‌ی یۆرانیۆمی گواستراو له ئه‌گه‌ری شكستی دانوستانه‌كاندا، ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕیوە بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم به‌و مه‌رجه‌ی كه بۆ ماوه‌ی كه‌متر له 20 ساڵ بێت، بەڵام ئەوەشی ره‌تكردووەته‌وه کە دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئەم وەڵامەی ئێران له‌كاتێكدایه، کە دوێنێ رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئاشكرا كرد كه دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له هه‌فته‌ی داهاتو ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه نوێیه‌كان دێت بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و پرسه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه.