هاتوچۆی سۆران:

“دوو لە سەرنشینانی بارهەڵگرەکە دەرهێنراون و لەژیاندا ماون”

شۆڕش قادری

دوو لە سەرنشینانی ئەو بارهەڵگرەی لەسەر رێگای هامڵتۆن کەوتەناو رووبارەوە، رزگارکران و لە ژیاندا ماون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، دوو لە سەرنشینەکانی رووداوەکەی گوندی رەزان دەرهێنراون و لە ژیانداماون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 13.6.2026 لەسەر رێگای هامڵتۆن لە دەڤەری سۆران بارهەڵگرێک بە سێ سەرنشینەوە لە رێگا لایدا و کەوتەناو رووباری قەراغ جادەکە.