لە ئیدارەی راپەڕین
ئاسایش لەرێگەی مامۆستایانی ئایینی: ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بکرێتە دەرەوە
فەرمان مەلا حەسەن – راپەڕین
دوای ئەوەی بلەلایەن بەریوەبەرایەتی ئساییشەوە راسپێردرابوون، مامۆستایانی ئاینی لە سنووی ئیدارەی راپەڕین لە مینبەرەکانیانەوە داوایان کرد ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە ئیدارەکەیان لە ماوەی 10 رۆژدا بکرێنە دەرەوە.
ئاسایشی راپەڕینیش ئەو هاوڵاتیانەی ئاگادار کردۆتەوە کە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاییان پێیە ئۆتۆمبێلەکانیان ببەنە دەرەوەی ئیدارەی راپەڕین.
حاجی تاهیر، یەکێکە لە فرۆشیارانی ئەو ئۆتۆمبێلانە و بە 964ی راگەیاند “ئەو ئۆتۆمبێلانە بە خەڵکی هەژارن و داواکارین رێگاچارەمان بۆ بدۆزنەوە، کە ژمارەیان زیاتر لە 25 هەزار دەبن”
ئیسماعیل رەمەزان یەکێکی دیکەیە لە فرۆشیارانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بە 964ی وت “ئەو ئۆتۆمبێلانە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەکارهاتوون بۆ دەبێت ئێستا دەستیان بەسەردا بگیرێت، داوای ئێمە لە حزبە کە ئەم کێشەمان بۆ چارەسەر بکەن، چونکە لێرە حزب لە سەرووی حکومەتە”.
هەرچەندە 964 هەوڵیدا لەگەڵ ئاسایش و ئەو مامۆستا ئاینیانە قسە بکات کە دوێنێ ئەو وتارەیان بڵاوکردوەتەوە، بەڵام هیچ لایەنێکیان ئامادە نەبوون قسە بکەن.