بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت
جەوەکە تەواو پاییزی و دڵگیرە
بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژەش بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت و جەوەکە تەواو پاییزی دەبێت.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە ئەمڕۆ شەممە 10.10.2026 ئاسمان بە گشتی لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە هەندێک ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم سەربە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان.
پلەی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبێت و خێرایی باش لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.
بۆ سبەی یەکشەممەش ئاسمان بە گشتی پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی شەودا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژئاوای هەرێم دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەر هەیە لە دوای نیوەشەو بارانبارین لەم ناوچانەدا دەست پێبکات .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
پیرمام: 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:30 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی