شارەوانی و گەشتوگوزار
دەربەند لە پاشماوەی گەشتیاران پاککرایەوە
964+
فەرمان مەلا حەسەن – رانیە
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری راپەڕین و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی راپەڕین، کەمپەینێکی فراوانی پاککردنەوەیان بۆ دەربەند رێکخستووە و قۆڵیان لێ هەڵماڵیوە و ئەو ناوە پاک دەکەنەوە.
رێباز پیرۆت بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری راپەڕین بە وەکالەت بە 964ـی وتی، “دەمانەوێت ژینگەی دەربەند بە جوانی بهێڵینەوە و پاکی بکەینەوە، چونکە بەداخەوە ژینگەکە لەلایەن گەشتیارانەوە پیس کراوە”.
سلێمان مەولود یەکێک لە ژینگەپارێزەکان بە 964ـی وت، خەڵک ژینگەی زۆر پیس کردووە، ئێمە دەبێت بەردەوام خەریکی پاککردنەوە بین و پێویستە ژینگە بپارێزن، شتەکانی خۆیان کۆبکەنەوە و بیبەنەوە ماڵ.
پێداچوونەوە: توانا نەقی