یاریی رابردووی لیڤەرپوول و ریال مەدرید فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مشه‌و دوو تیپ له چامپیۆنزلیگ ده‌رده‌كرێن
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
له یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی شازده‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌مشه‌و یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپوول یاریی ده‌كات.
ریال له یاریی چووندا به 5-2 گۆڵ بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا هه‌ردوو یانه‌ی ناپۆلیی ئیتالی و ئینتراخت فڕانكفۆرتی ئه‌ڵمانی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، یاریی چوونی نێوانیان به بردنه‌وه‌ی ناپۆلی به دوو گۆڵ له ناو ئه‌ڵمانیا كۆتایی هات، هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 23:00 ده‌ستپێده‌كه‌ن.
ئه‌مشه‌و دوو یانه‌ی دیكه ده‌گه‌نه قۆناغی هه‌شت و دوو یانه‌ش ده‌كرێنه ده‌ره‌وه.
تا ئێستا شه‌ش یانه “چێڵسی، مانچێسته‌ر سیتی، ئینته‌رمیلان و بایرن میونشن، میلان و بێنفیكا” گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی هه‌شت.