بە دوو شەفت کار دەکەن
تەکنیکی نوێ بۆ دۆزینەوەی سێ منداڵەکەی گەلی بەکاردەهێنن
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
وادەبێتە چوار رۆژ و گەڕانی چر بەدوای ئەو سێ منداڵەدا بەردەوامە کە بە ئۆتۆمبێلێکەوە کەوتنە رووباری گەلی عەلی بەگەوە، ئیدارەی شارەکەش دەڵێت بە دوو شەفت کاردەکەن و دەگەڕێن.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لە شوێنی رووداوەکەوە بە 964ـی وت، تازە ترین تەکنیکی ئەمڕۆیان هێنانی حەفارەیە بۆ ئەوەی ئاوەکە بشکێنێتەوە و بگەنە قوڵایی رووبارەکە.
دەشڵێت، شوێنی رووداوەکە بەربەستی نەبووە بەڵام هەندێ جار بوونی راگریش ناتوانێت رێگری بکات لە دروست بوونی ئەو رووداوانە، ئەوان لە نزیکەوە چاودێری دەکەن و هەرچی پێویست بێت دەیکەن بۆ دۆزینەوەی قوربانییەکان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی