بەهۆی وەرگرتنی 350 هەزار دۆلار

بریکاری وەزارەتی پیشەسازی عێراق سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

مستەفا نەهرۆ

دادگا سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراقدا سەپاند، بەهۆی ئەوەی بڕی 350 هەزار دۆلاری وەک بەرتیل وەرگرتووە.

دەستەی دەستپاکیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.11.2026 بڵاویکردەوە، دادگا سزای زیندانیکردنی بۆ بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق دەرکردووە، دوای ئەوەی بە وەرگرتنی 350 هەزار دۆلار بەرتیل لە بەرامبەر پێشێڵکردنی ئەرکە فەرمییەکانی تاوانبار کرا.

پێشتریش ئاژانسی فەرمی عێراق لە رۆژی 13.10.2026 رایگەیاندبوو کە ناسر کازیم جەبر، بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیرکراوە.