"ژیان سەختە و پێویستە کار بکەین"
کرێکاران رۆژانی هەینی و یەکی ئایاریش کاردەکەن
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئەمڕۆ یەکی ئایارە و جەژنی کرێکارانی جیهانە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان کرێکاران لە رۆژی جەژنەکەیان و تەنانەت هەینییشدا لە کارن و چاوەڕێی هەلێکن بژێویی رۆژەکەیان بۆ دەربچێت.
پەیامنێری 964 لە شەقامی کوران، کە شوێنێکی هەیە کرێکاران کردوویانە بە مەیدانی خۆیان، لەگەڵ دوو کرێکار باسی جەژنەکەی کرد.
ئەنوەر ئەحمەد تەمەنیشی هەیە، بەڵام بە 964ی وت، ژیان سەختە و پێویستە هەموو رۆژێک کار بکات.
وتیشی، داواکارم حکومەت چاوی لە میللەت بێت و بەرپرسانیش بەخۆیاندا بچنەوە.
رێبوار ئەحمەد لە ناوچەی پیشەسازی کرێکاریی دەکات، ئەویش بە 964ی وت، لە جەژنی کرێکارانیشدا کار دەکات، بەڵام رۆژانی هەینی کارناکات و پشووە.
ئەو دەیگوت، بەشێکی کرێکاران جگە لە پشووی یەکی ئایار، رۆژانی هەینییش کاردەکەن و ناچارن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا