وەزیری کشتوکاڵ بۆ 964
“لە پلانی پاراستنی ئاودا 100% سەرکەوتوو بووین”
964+
فەرمان مەلاحەسەن – رانیە
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، زۆربەی بەنداوەکانی کوردستان پڕئاو و سەرڕێژبوون و ئاشکراشی کرد، بۆ هاوین پلانی بەکارهێنانی ئاو دەستپێدەکات.
بێگەرد تاڵەبانی ئەمڕۆ چوارشەممە 29.5.2026 لە رانیە بۆ 964 قسەی کرد و رایگەیاند، سوپاسی خوای گەورە دەکەن بارانێکی زۆر باریوە و هەموو بەنداوەکانی کوردستان، جگە لە بەنداوی دوکان، پڕ ئاو و سەرڕێژ بوون، ئەویشیان چەند مەترێکی ماوە پڕبێت.
وتیشی، ئەوە پلانی ئێمە بووە و دەتوانین بڵێین 100% تێیدا سەرکەوتوو بوون، بۆ وەرزی هاوینیش پلانی بەکارهێنانی ئاو بە شێوەیەکی رێکوپێک دەستپێدەکات.
بێگەرد تاڵەبانی باسی ئەوەشی کرد، بەنداوی دەڵگە پێویستی بە دابینکردنی پارەیە لە یاسای بودجەی عێراقدا و پێویستە پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا کاری بۆ بکەن و رەزامەندی بۆ وەربگرن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا