"شووتی ئەمساڵ سوور و زبر و شیرین و دەرەجە یەکە"

کاسبکارێکی بەگڕوتینە و لەگەڵ فەڕش هەڵگرتن دەست بە شووتی فرۆشتن دەکات

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

شێخ عەتا شێخ عەبدوڵا کاسبکارێکی بەگڕوتینە کە 35 ساڵە لەگەڵ گەرمبوونی جەوەکە و هەڵگرتنی فەڕشی ناوماڵ دەست بە شووتی فرۆشتن دەکات و بازاڕێکی گەرم بۆ خۆی دروست دەکات.

شێخ عەتا لەناو بازاڕی سلێمانی عارەبانەیەکی داناوە و بەقاش شووتی دەفرۆشێت، ئەو قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “بەهۆی بارانی زۆرەوە، شووتی ئەمساڵ سوور و زبر و شیرین و دەرەجە یەکە و تام و چێژێکی تایبەتی هەیە، گەورەترین شووتیش کە تائێستا فرۆشتوومە 27 کیلۆ بووە”.

بەقسەی شێخ عەتا هەرچی شووتی ئێستا لە بازاڕدا هەیە، شووتی ئێرانە، لە ناوەڕاستی مانگی 5ـی ئەمساڵ شووتی باشووری عێراق و لە مانگی 10ـشدا شووتی خۆمان پێدەگات.

شێخ عەتا کاتێک بازاڕی شووتی نەما و جەوەکەی سارد کرد، بە ماتۆڕێک کوچە و کۆڵانەکانی شار دەگەڕێت و پۆشاک دەفرۆشێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

سبەی هاوردەی تەماتە و شووتی لە ئێرانەوە رادەگیرێت و نر...

سبەی هاوردەی تەماتە و شووتی لە ئێرانەوە رادەگیرێت و نرخیان زۆر هەرزان بووە