بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی:

“نەبوونی دەرمان رێژەییەو نەخۆشخانەکانی دانەخستوون”

دیلان محەمەد – سلێمانی

زۆرجاران لە سلیمانی باس لەنەبوونی دەرمان لە نەخۆشخانە حکومییەکان دەکرێت، بەڵام بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، ئەمە وای نەکردووە نەخۆشخانەکان پەکیان بکەوێت و دابخرێن.

د. سەباح نەسرەددین، بەڕێوەبەری گشتی بە 964 ی وت، بەهۆی دواکەوتنی رەزاماندی لەسەر کڕینی دەرمان زۆرجاران تووشی کێشەو گرفت بوونەتەوە بەڵام ئەمە واینەکردووە نەخۆشخانەکانیان پەکیان بکەوێت.

وتیشی “تازە رەزامەندی لەسەر دابینکردنی دەرمان و پێداویستییەکانی ساڵی 2026 دراوە و چوا مانگیش لەم ساڵە تێپەڕیوە، ئەمە جارجار کەموکوڕیمان بۆ دروست دەکات”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن