باوک لە خۆشی دەرچوونی کچەکەی دڵی پڕ دەبێت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئاهەنگی دەرچوونیەتی و دایک و باوک و داپیرە و کەسوکار لە دەوری کۆبوونەتەوە، پێکەوە دڵخۆشی دەردەبڕن، بەڵام باوکی هێندە دڵخۆشە هەر قسەی بۆ ناکرێت.
باوک پشت و پەنای کچە و وەک دەڵێن، یەکەم عەشقی ژیانە بۆ کچ، کچە خوێندکارێکیش کە ئاهەنگی دەرچوونیەتی و دەرمانسازی تەواو کردووە لەگەڵ باوکی و داپیرە و دایکی کۆبووەتەوە و دەڵێت، ئەوەی ئێستای لێرەم لە سایەتی دایە و بابەیە و ئەوەی لە توانامدایە بۆیان دەکەم، ئاواتیشم ئەوەیە لە بوارەکەی خۆم بخوێنم و بەردەوام بم.
تەواوی تێچووی ئاهەنگەکەی زیاتر لە 700 هەزارە و باوکیشی دەڵێت، هەرچیم بۆ کردووە گەردنی ئازادبێت و زۆر دڵخۆشم بە تەواوکردنی خوێندەنەکەی.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح