ژینگەى هەولێر ئاشکراى دەکات
110 نمرە لە پیسیەکەى دابەزیوە؛ ئاسمانى هەولێر لە تەمە رەشەکە رزگارى بوو
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
ساڵانێک بوو تەمێکى رەش و بۆنێکى ناخۆش ئاسمانى هەولێرى داپۆشى بوو، بەڵام گرتنەبەرى چەند رێکارێک و داخستنى پاڵاوگە نایاساییەکان، رەنگى بۆ ئاسمانى هەولێر گەڕاندووەتەوە، بەڕێوەبەرى ژینگەى پایتەختیش دەڵێت: بەپێى دواین راپۆرت، هەواى هەولێر 110 نمرە لە پیسییەکەى هاتۆتە خوارەوە و پاکبووەتەوە.
دلشاد هیرانی بەرێوبەری ژینگەی هەولێر بۆ 964 ئاشکراى کرد، بەهۆى داخستنى پاڵاوگە نایاساییەکان و کوژانەوەى مۆلیدەکان و کەمبوونەوەى ئۆتۆمبێلى دوکەڵاوى و رێگریکردن لە سووتاندنى زبڵ و خاشاک، هەواى هەولێر پاکبووەتەوە و 110 پلە لە پیسییەکەى دابەزیووە.
جەختیش دەکاتەوە کە پەرە بە زیاتر پاککردنەوەى ژینگەى هەولێر دەدەن و هەرکەسێک هۆکار بێت بۆ پیسکردنى ژینگە، رووبەڕووى دادگاى دەکەنەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح