لە دایکبوانی 2008 دەگرێتەوە

لە کەرکوک دەست بە تۆمارکردنی لەدایکبووانی نوێ بۆ پرۆسەی دەنگدان کرا

فەرهاد حەسەن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، نوسینگەی کەرکوکیان دەستی بە تۆمارکردنی ناوی نوێی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو کرد، ئەمەش لە دایکبوانی ساڵی 2008 دەگرێتەوە.

ناوەندەکانی تۆمارکردنی فەرمانگەی هەڵبژاردنەکانی کەرکوک، چەند بنکەیەکی دەستنیشانکردووە کە هاوڵاتیان دەتوانن ناوی خۆیانی لێ تۆمار بکەن لەوانەش سەربازی یەک، عەباسی، قۆریە یەک، واسیتی دوو، قۆریە دوو، رێگای بەغدا دوو.

کۆمیسیۆن دەڵێت، سەنتەرەکانیان لە رۆژانی یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە لە کاتژمێر 8:30 بەیانی تاوەکو 3:00 پاشنیوەڕۆ کراوەن بۆ پێشوازیکردن لە هاوڵاتیان.

پێویستە لەدایکبووانی ساڵی 2008 بۆ خۆتۆمارکردن بەڵگەنامەکانی وەک ناسنامەی نیشتمانی، کارتی نیشتەجێبوون، کارتی بەشەخۆراک لەگەڵ خۆیان ببەن.