یانەی هەولێر
بڕیارەکانی یاریی قوەی جەوییە
یانەی هەولێر سکاڵا لەسەر تیمێکی ناوبژیوانی تۆمار دەکات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
یانەی هەولێر رایگەیاند سکاڵا لەسەر ناوبژیوانی یاریی یانەکەیان بەرامبەر یانەی جەوییە تۆمار دەکەن کە دوێنێ لە بەغدا بەڕێوەچوو.
یانەی هەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، کە بەم جۆرەیە:
یانەکەمان بەفەرمی سکاڵای یاسایی لەسەر هەریەکە لە ناوبژیوانان ئەحمەد کازم ناوبژیوانی ناوەراست و واسق محەمەد ناوبژیوانی ژووری ڤار لە یاریی یانەکەمان بەرانبەر قوەی جەوییە لەگەڕی 30ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق تۆمارکرد.
بەشێوەیەکی فەرمی دەستەی کارگێری یانەکەمان سکاڵایەکی فەرمی بۆیەکێتی تۆپی پێی عێڕاق و لێژنەی ناوبژیوانەکان لەیەکێتی ناوبراو بەرزکردەوە، تێیدا داوای روونکردەوە دەکات لەو رووداوانەی کەپەیوەست بوون بەبڕیارە هەڵە و زەقەکانی هەردوو ناوبژیوانی ناوبراو و زوڵمێکی روون و ئاشکرا لەیانەکەمان و یاریکردن بەئەنجامی یارییەکە بەداخەوە.
هەروەها لەسکاڵاکە نوسراوە بەزووترین کات وەڵاممان دەوێت سەبارەت بەو سکاڵایەی کەبەرزمانکردەوە، لەبەرانبەر بێدەنگ بوونتان ئەمە دوا بەیاننامەیە و دوایین سکاڵا دەبێت بۆلای ئێوە کە لەسەر ناوبژیوانەکان وەشانی دەکەین.
لەبەرانبەردا بەزووترین کات هەموو بەڵگە و دیکۆمێنتەکانی ئەم وەرزە بەسکاڵا بۆ یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا و نێوەدەوڵەتی بەرزدەکەینەوە بەرزدەکەینەوە.
یانەی هەولێر دوێنێ ئێوارە لە یاریگەی مەدینەی بەغدا لە گەڕی 30ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لەگەڵ یانەی قوەی جەوییە یەکسان بوو، کە چەند حاڵەتێکی ناوبژیوانی هەبوو، بووە جێی ناڕەزایی یانەی هەولێر.