لۆگۆى وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم
لەگەڵ راپۆرتى تەرازووى پێداچوونەوە
سبەینێ لیستی مووچەی مانگى نیسان رادەستى بەغدا دەکرێت
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، سبەى چوارشەممە لیستى موچەى مانگى نیسان و راپۆرتى تەرازووى پێداچوونەوە، رادەستى وەزارەتى دارایى فیدڕاڵ دەکرێت.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە 21.4.2026، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت.
دەشڵێت: سبەی چوار شەممە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.