یه‌كه‌مجاره هه‌ندێ كۆڵانى سێگردكان كۆنكرێت ده‌كرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند رۆژێكه كارى كۆنكرێتكردنى به‌شێك له كۆڵانه‌كانى ناحیه‌ى سێگردكان ده‌ستیپێكردووه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، به‌شێك له‌و كۆڵانانه یه‌كه‌مجاره كۆنكرێت ده‌كرێن.
به‌كر فه‌یسه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سێگردكان، به 964ـى راگه‌یاند “پڕۆژه‌ى كۆنكرێتكردنى شه‌قام و كۆڵانه‌كانى ناحیه‌كه‌مان ده‌ستپێكردووه، هه‌ندێك كۆڵان هه‌ن بۆ یه‌كه‌مجاره كۆنكرێت ده‌كرێن”.
به‌قسه‌ى ناوبراو، ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى ناحیه بۆ ساڵى 2022 له‌لایه‌ن شاره‌وانى سێگردكانه‌وه، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به گله‌یی به‌شێك له دانیشتوانى ئه‌و ناحیه‌یه كه داواى سه‌ر له‌نوێ كۆنكرێتكردنى كۆڵانه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ده‌ڵێت “ئه‌و كۆڵانانه كه یه‌كێكیان كه‌وتۆته لاى نه‌خۆشخانه و ئه‌وه‌ى تریش نزیك مزگه‌وته، پێشتر كۆنكرێت كرابوون، به‌ڵام تێكچوونه، له پلانی داهاتوومان هه‌یه كه سه‌رله‌نوێ كۆنكرێتیان بكه‌ینه‌وه”.
سێگردكان، یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای کۆیە لە پارێزگای ھەولێر، رووبەرەکەی 224 کیلۆمەتر دووجایە و 11 گوندی هەیە. لە باکورەوە ھاوسنورە لەگەڵ ناحیەی شۆڕش، لە باشورەوە لەگەڵ ناحیەكانی شوان و پردێ، لە رۆژھەڵاتیشەوە لەگەڵ ناحیەی تەقتەق، ناحیەی قوشتەپەش كه‌وتۆته رۆژاوایه‌وه.