"زیاتر لە 400 کەس دەبین"

باخەوان و جوتیارانی کەلار قەرەبوو نەکراونەتەوە و ناڕازین

میلاد جەلال – گەرمیان

بەشێک لە خاوەن باخ و جوتیارانی کەلار گردبوونەوە و دەڵێن، زەوییەکانیان دەدرێت بە فەرمانبەران و هیچ قەرەبوویەکیش نەکراونەتەوە.

ئەو جوتیارانە لەبەردەم سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار دەنگیان هەڵبڕی، باخەوانێک قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “لیژنە هاتووەتە ناو باخەکەم و بەزیادەوە هەموو شتەکانی تۆمارکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ قەرەبوویەک نەکراوینەتەوە”.

ئەو دەڵێت، “هەزار و 200 درەختی بەردارم هەیە، پێیان وتووم ئاوی مەدە و شۆفڵی لێ دەدەین، خەمی ئەوەمە ئاویان نەدەم و وشک ببن، قەرەبووش نەکرێمەوە”.

ئەو خاوەن باخ و جوتیارانە دەڵێن، زیاتر لە 400 کەس دەبن و بە نیوەش قەرەبوو بکرێنەوە، رازین.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری