هۆکار چییە؟
قایمقامی کەرکوک بریندار کرا
964+
كاروان ساڵحی
پەیامنێری 964 لە كەركوک زانیاری ئەوەی دەستكەوتووە، قایمقامی ناوەندی شارەكە فەلاح خەلیل بریندار كراوە، ئەمەش لە ئەنجامی ئامادەبوونی بووە لە هەڵمەتی لابردنی زێدەڕۆییەكان لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شارەکە.
نوێکرایەوە 3:51
هاوڕێ رەحمان بەرپرسی لیژنەکانی قایمقامیەتی كەركوك بە 964ـی وت، قایمقامی كەركوك بەوەکالەت فەلاح یایچی لەکاتی سەرپەرشتیکردنی لیژنەی زیادەڕۆیی لە گەڕەکی عادلیە لە نێوان پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و ناحیەی یایچی، هێرشی کراوەتە سەر.
وتیشی، “بەداخەوە سەر و رووخساری بە سووكی بریندار بووە، کەمێک بەر لە ئێستا دوای وەرگرتنی چارەسەری پیۆیست نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتیی جێهێشت و ئێستا لە بنکەی پۆلیسی تسعینە بۆ ئەوەی سكاڵا تۆمار بکات.
فەلاح یایچی لە دوای رووداوەکانی ساڵی 2017 بە وەکالەت کرا بە قایمقامی کەرکوک، بەڵام رۆژی پێنجشەمەی رابردوو دوای گۆڕینی پارێزگاری کەرکوک و پێداچوونەوە بە پۆستەکان لە نێوان پێکهاتەکانی شارەکە، فەلاح یایچی لە پۆستەکەی لادرا و ئاڤێستا شێخ محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر کرا بە قایمقامی ناوەندی کەرکوک، بڕیارە لەم چەند رۆژەدا قایمقامی نوێ بێتە شوێنەكەی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا