ئۆمۆدا و جەیکۆی چینی دەچنە ناو دنیای رۆبۆتەکانەوە

سێ ساڵە دامەزراوە و یەک ملیۆن ئۆتۆمبێلیان فرۆشتووە

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئۆتۆمبێلی چینی بازاڕی دنیایان داگیر کردووە و خەریکە دەبنە ئۆتۆمبێلی ژمارە یەک لە رووی فرۆشەوە، ئەوان هەر بە تەکنیکی نوێ و هایبرێد ناوەستن و خەریکە دەچنە ناو دنیای رۆبۆتەکان و گۆڕانکاری گەورە دروست دەکەن.

دوو لەو ئۆتۆمبێلانەی بوونەتە جێی باس و سەرنج، ئۆمۆدا و جەیکۆن، کە لە بازاڕی کوردستانیشدا هەن و بە شێوەیەکی فراوان بەردەستن.

ئەو دوو ئۆتۆمبێلە سەر بە گرووپی “شێری”ین و بەخێرایی سەرکەوتنیان لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا بەدەستهێناوە.

کۆمپانیاکە بڵاویکردوەوە، بە پشتبەستن بە فەلسەفەی بنەڕەتیی، کە بریتییە لە (بەرهەمهێنراوی جیهانی، دۆستی ژینگە و تایبەت لە جیهانی ئوتومبێلدا)، براندەکە شتێکی بەدەست هێنا کە زۆرکەس بە مەحاڵیان دەزانی، ئەویش بازدان لە سفرەوە بۆ یەک ملیۆن دانە فرۆش تەنیا لە ماوەی سێ ساڵدا.

کۆمپانیاکە دەڵێت، ئەم دەستکەوتەی ئۆمۆدا و جەیکۆی وەک خێراترین گەشەی براندی نوێ  لە مێژووی جیهانی ئۆتۆمبێلدا دەچەسپێنێت.

ئەوان باسی ئەوە دەکەن، گەشەکردنی براندەکە بە شێوازێکی خێرا و ورد بووە، لە رێگەی چوونە ناو بازاڕێکی نوێ لە هەر حەڤدە رۆژ جارێکدا، ئۆمۆدا و جەیکۆ توانیویانە بە سەرکەوتوویی بەناو ژینگە یاساییە توندەکاندا تێپەڕن، لەوانەش یەکێتی ئەوروپا ، ئەمڕۆ پێگەی ئەم براندە  64 وڵات و ناوچە دەگرێتەوە، کە بنکەی جۆراوجۆر و بەهێزی بۆ گەشەی داهاتوو دروست کردووە.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، لە کاتێکدا براندەکە یادی سێ ساڵەی دامەزراندنی و گەیشتن بە فرۆشی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکاتەوە، پێشانگای ئۆتۆمبێلی بێجینی ئه‌مساڵ وەک سەکۆیەکی ستراتیژی بۆ پڕۆژە نوێیەکان کاردەکات، به‌ جۆرێك ئۆمۆدا و جەیکۆ سەرنجی خۆیان دەگوازنەوە بۆ چەمکی ‘نیو لۆهاس’  کە جەخت لەسەر شێوازی ژیانی تەندروست و بەردەوام دەکاتەوە و سەرنجی بژاردەکانی جیهان رادەکێشن.

نمایشى ئۆتۆمبێلە کلاسیکەکان بەڕێوەچوو

نمایشى ئۆتۆمبێلە کلاسیکەکان بەڕێوەچوو

تەکنەلۆژیای VPD داهاتووی راگرتنی زیرەکیی ئۆتۆمبێل

گرووپی كۆمپانیای شێری ئاشكرای ده‌كات، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی جیهان، لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی بێجینی چین، تەکنەلۆژیای VPD (پارکینگی ئۆتۆمبێل) نمایش دەکرێت.

ئەم سیستمە پێشکەوتووەی یارمەتیدەری شۆفێرە و بازدانێکی گەورەیە لە گەشتی زیرەکدا، لە ڕێگەی خزمەتگوزاری پارکینگی ئۆتۆمبێل لە نایابییەکی دەگمەنەوە بۆ ئاسانکارییەکی ستاندارد، ئۆمۆدا و جەیکۆ شۆفێری زیرەکی ئاستبەرز بۆ بەکارهێنەران لە سەرانسەری جیهان دەستەبەر دەکەن.

جگه‌ له‌وه‌ گرنگترین رووداوی وەرزی داهاتووی، نمایشکردنی گەورەی ئۆتۆمبێلی ئۆمۆدا 4 دەبێت، كه‌ بڕیارە لە 26ی ئه‌م مانگه‌ بە فەرمی لە هێڵی بەرهەمهێنان بێتە دەرەوە.

كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، ئۆمۆدا 4 تەنیا ئۆتۆمبێلێک نییە، بەڵکو چەمکێکی گواستنەوەیە لەسەر شێوازی (سایبەر-مێگا).

لەودیوى ئۆتۆمبێلەوە: گۆڕانکارییە زیرەکەکان

دیدگای ئەم براندە وه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان بۆ كردووه‌، تەنیا لە چوارچێوەی ئۆتۆمبێلدا نامێنێتەوە؛ بەڵکو لە رێگەی هاوبەشی لەگەڵ تیمی ئەی ئای موگا، ئۆمۆدا و جەیکۆ چوونەتە ناو جیهانی رۆبۆتە پێشکەوتووەکانەوە.

ئەو رۆبۆتەی بە هاوبەشی گەشەی پێدراوە، پێشتر چووەتە ناو خزمەتگوزاری گشتی و بەشدارییەکی مێژوویی لە یارییەکانی پارائاسیای گەنجاندا کردووە.

ئەم هەنگاوە بەرەو رۆبۆتە مرۆییەکان، نیشانەی پابەندبوونی براندەکەیە بە دروستکردنی سیستمێکی زیرەکی گشتگیر.

باسی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئۆمۆدا و جەیکۆ تەنیا ئۆتۆمبێل بەرهەم ناهێنن، بەڵکو بەشی داهاتووی کەرتی وزەی نوێ (NEV) لە جیهاندا دەنووسنەوە.

بە تێکەڵکردنی داهێنانی تەکنەلۆژی و تێگەیشتنی قووڵ بۆ پێداویستییەکانی بەکارهێنەران، براندەکە بە جێگیری بەرەو ئامانجەکەی هەنگاو دەنێت کە ببێتە: ‘براندی ژمارە یەکی جیهان لە ئۆتۆمبێلە هایبریدەکاندا.

سێ ساڵە دامەزراوە و یەک ملیۆن ئۆتۆمبێلیان فرۆشتووە

"لەبری ئۆتۆمبێل چەکمان بۆ بەرهەمبێنن"؛ داواکاری پێنتاگۆن بۆ فۆرد و جەنەراڵ مۆتۆرز