رێگاوبانی سلێمانی : چارەسەری دەکەین

رۆچوونێکی رێگا لەنێوان سلێمانی و دوکان مەترسی لەسەر ژیانی شۆفیران دروستکردووە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لە رێگای سەرەکی نێوان سلێمانی بۆ دوکان، بە دیاریکراویش لە نزیک گوندی سورقاوشان رۆچوونێکی رێگاکە دروستبوە و مەترسی لەسەر شۆفێران و سەرنشینان دروستکردووە، 964 دیمەنی شوێنەکەی بۆ لایەنی پەیوەندیدار نارد و ئەوانیش دەڵێن بەڵێنیان وەرگرتووە چارەسەری بکەن.

پێشەنگ پێشڕەو شۆفێرێکی خەتە بە 964 ی وت ئەو شوێنە زۆر مەترسیدارە بە تایبەتیش لە شەوان چونکە شۆفێرەکان با ئاسانی شوێنە رۆچووەکە نابینن، داواشی لە حکومەت کرد چارەسەرێکی ئەو کێشەیەیان بۆ بکەن.

لایخۆشییەوە، محەمەد جەلیل، بەڕێوەبەری ئاوەدانكردنەوە و رێگاوبانی سلێمانی بە 964 ی وت کاریان لەسەر ئەوە کردووە کە یەواوی ئەو کێشانەی لە گێگاکانی سلێمانی دروست بوونە چارەسەر بکرێن.

وتیشی “داواکارییەکەمان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزکردووەتەوە و جاوەڕێن وەڵامدانەوەین”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

رێگاوبانی سلێمانی چارەسەری گونجاو بۆ رێگای بەردەم تون...

رێگاوبانی سلێمانی چارەسەری گونجاو بۆ رێگای بەردەم تونێلی دەربەندیخان دەدۆزێتەوە