"کوڕەکەم دەبێ بە دەرهێنەری دایکی"

گوڵی حەسەن دڵخۆشە بە فێستیڤاڵی کورتەفیلمی کوردی

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

هونەرمەند گوڵی حەسەن لە فێستیڤاڵی کورتەفیلمی کوردی لە سلێمانی ئامادەبوو و باسی کار و پڕۆژەکانی بۆ 964 کرد و دڵیشیخۆشە بە فێستیڤاڵەکە

گوڵی حەسەن بۆ 964 وتی، “لەم بارودۆخە ناهەموارەدا ئەم فێستیڤاڵە دڵخۆشی کردم”، لەبارەی کار و پڕۆژەکانیشییەوە ئاشکرای کرد، کە لە رەمەزانەوە هیچ کارێکی نییە و پشوویەکی باشی وەرگرتووە

باسی لەوەشکرد،  کە کوڕەکەی خوێندکاری بەشی فیلمسازی و دوو کورتە فیلمی بەدەستەوەیە کە کاری دەرهێنانیان بۆ دەکات و دااوای لەو کردووە رۆڵیان تێدا بگێڕێت، ئەگەر بەدڵی بن داواکاریی کوڕەکەی قبوڵ دەکات و بەشداری لەو فیلمانەدا دەکات.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

ستایش لە سلێمانییە

ستایش لە سلێمانییە