سەرسامی خەڵکەکەی بووە

ستایش لە سلێمانییە

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

خانمە ئەکتەری ناسراوی ئێرانی، نێرگز محەمەدی، کە بە رۆڵی “ستایش” ناسراوە، لە فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بوو، ستایشی پێشوازیی گەرمی خەڵکی سلێمانی و کوردستان کرد وتی، “هەرگیز ئەو میهرەبانییەم لە هیچ شوێنێکی دیکەدا وەک ئەمە ئەزموون نەکردووە،

نێرگز محەمەدی بە 964ـی وت، سەرسامی پێشوازییە گەرمەکەی خەڵکی سلێمانی بووم و وا بڕوات ناچار دەبم هەموو ساڵێک بێمەوە ئەم شارە.

وتیشی، لە درامای “ستایش” ژیانێکی دیکە فێربووم، ئە درامایە وایکرد ببمە کەسێکی باشتر و هونەرمەندێکی شارەزاتر.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر