نەوەی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس و پزیشکى پسپۆڕى مێشک و دەمار کۆچى دوایى کرد
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، هەواڵی کۆچی دوایی پزیشکێکی پسپۆڕ و نەوەی یەکێک لە زانایە ئایینییە ناودارەکانی کوردستانی راگەیاند.
ئەمڕۆ، عەمید (د. دیار نەجیب عەبدولکەریم مودەریس)، پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار و بەڕێوەبەری کلینیکی راوێژکاری لە نەخۆشخانەی شۆڕش، کۆچی دوایی کرد. کۆچکردوو نەوەی زانای ئایینی کۆچکردوو مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس و برای دکتۆر هۆشیار نەجیب، پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکارییە.
دکتۆر سەباح نەسڕەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا رایگەیاند: “بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر دیارمان پێگەیشت. بەناوی خۆمان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین.”