"25 بەنزینخانە گەڕاوم دەستم نەکەوتووە"
کەمی غاز هەرای ناوەتەوە؛ بەم نیوەشەوە سەرەیەکی دوورودرێژ گیراوە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
کەمی غاز لە سلێمانی هەرای ناوەتەوە و بەم نیوەشەوە خەڵكیکی زۆر لە سەرەدا وەستاون بەو هیوایەی بە بوتڵی پڕەوە بگەڕێنەوە ماڵەوە و بۆ بەیانی پەکی خواردنی گەرمیان نەکەوێ.
کامیل حسێن هیلاک بووە بەدەست نەبوونی غازەوە و دەڵێت، “لە سەعات 8ـی ئەمشەوەوە و لە کەشێکی ساردا لە سەرەدا وەستاوین، چەند سەعاتێکی دیکەشی پێدەچێت تاوەکوو غازمان بەرکەوێ، ئەویش ئەگەر بمێنێ و بەرمان بکەوێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئەمڕۆ 25 بەنزینخانە لە سلێمانی گەڕاوە و غازی دەست نەکەوتووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری