سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەریى ئێران
رێژەکە بەردەوامە لە زیادبوون
20 ملیۆن ئێرانى بەشدارى هەڵمەتى گیانبەختکردنیان کردووە
964+
وریا فەتاح
دواى هێرشەکانى ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، بەرپرسیان و هاولاتیانى ئێران هەڵمەتێکیان دەستپێکرد کە ئامادەن گیانى خۆیان ببەخشن لە پێناو ئێراندا، تائێستا لەو هەڵمەتەدا 20 ملیۆن کەس ئامادەن گیانى خۆیان ببەخشن.
غۆلامحوسێن موحسینی ئەژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، لە تویتێکدا ستایشی بەشداریی فراوانی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات لەو هەڵمەتەدا و بە بەڵگەی وەفادارییان دەزانێت.
موحسینی ئەژەیی رایگەیاندووە، تائێستا 20 ملیۆن کەس بەشدارى هەڵمەتەکەیان کردووە و ئامادەن گیانى خۆیان ببەخشن، ئەوەشى وەک بەڵگەیەک خستووەتەڕوو کە ئێران وەک خاکی حەماسەت و قوربانیدان دەمێنێتەوە.
ئەژەیی دروودی بۆ ئەو خەڵکە ناردووە کە بە وتەی ئەو، بە هەنگاوی جێگیر بەرەو رێڕەوی “شارستانیەتی نوێی ئیسلامی” دەچن.
ئەم پەیامەی ئەژەیی لە کاتێکدایە کە ناوچەکە و ئێران بە دۆخێکی سیاسی و ئەمنیی هەستیاردا تێدەپەڕن و بەرپرسانی تاران جەخت لەسەر یەکڕیزیی ناوخۆیی دەکەنەوە.