فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا
خۆپارێزی كاتییه
عێراق هه‌فته‌یه‌كی دیكه ئاسمانی خۆی به داخراوی هێشته‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق هه‌فته‌یه‌كی دیكه ئاسمانی عێراقی به داخراوی هێشه‌وه و له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕ ده‌ستیپێكردووه، فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی ئاسمانی عێڕاقی نه‌دیوه.
لە راگەیەندراوێکدا ده‌سه‌ڵاته‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3.4.2026 رایگه‌یاند، “درێژکردنەوەی ماوەی داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ سەرجەم فڕۆکەکانی هاتوو و رۆیشتن و ترانزێت بۆ ماوەی یەک هەفتە، کە لە کاتژمێر 12:00ی شەوی هەینی 3.4.2026 دەستپێدەکات و کاتژمێر 12:00ی شەوی هەینی 10.4.2026 کۆتایی دێت، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی کاتی”.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، “بڕیارەکە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی ناوچەکەیە، بەپێی هەر پێشهاتێکی نوێیش هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە”.
له 28.2.2026 ئاسمانی عێراق به‌هۆی شه‌ڕی ناوچه‌كه داخراوه.