بۆ سەلامەتی قوتابیان و خوێندکارانە
ئاگاداری فرۆشگای ناوەندەکانی خوێندن کراوەتەوە چێکی خواردنەکانیان بکەنەوە
964+
فەرهاد حەسەن
دوای زیاتر لە 40 رۆژ داخستنیان، سبەینێ پرۆسەی خوێندن لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە، ئاگاداری فرۆشگای سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکان کراوەتەوە، كە سەرجەم کاڵاوخواردن و خواردنەوەکانیان چێک بکەنەوە.
بەڕێوبەریەتی خۆپاراستنی تەندروستی راپەڕین لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەپێناو تەندروستی قوتابیان و خوێندکاران بەپێویستی دەزانن سەرجەم خاوەن فرۆشگای ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداربکەنەوە، کە پێویستە سبەینێ لەدەسپێکی دەوام سەرجەم کاڵا و خواردن و خواردنەوەکانیان چێک بکەنەوە.
دەشڵێت، ئەوانەی لە رووی بەروار بەسەرچوون یاخود تام و بۆن و شێوەیان گۆڕاوە لەفرۆشگاکان نەیفرۆشن و جیای بکەنەوە و رادەستی ئیدارەی ناوەندەکانی خوێندن بکرێن.