"پێکەوە کەرکوک بە جوانتر بهێڵنەوە"
شارەوانی کەرکوک بەردەوامە لە هەڵمەتی پاککردنەوەی کەناراوەکانی بەنداوی “خاسە چای”
فەرهاد حەسەن
شارەوانی کەرکوک هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ پاککردنەوەی کەناراوەکانی بەنداوی “خاسە چای”، کە هەڵگرتنەوەی هەموو جۆرە پاشماوەیەکی لەخۆگرتووە.
شارەوانی بڵاویکردەوە، کارەکانی پاککردنەوە و هەڵگرتنەوەی هەموو جۆرە پاشماوەیەکی لەخۆگرتووە، هەروەها دەستپێشخەرییەکی هۆشیارکردنەوەش ئەنجامدرا کە بریتی بوو لە دابەشکردنی کیسەی خۆڵ بەسەر خێزانەکان و سەردانیکەرانی ناوچەکە بۆ گەشت و سەیران، ئەمەش بە ئامانجی بەهێزکردنی کولتوری هاوکاری هاوبەش و پاراستنی جوانی ناوچە گەشتیارییە سروشتییەکانی شارە ئازیزەکەمان.
داواش لە هاوڵاتیان کراوە، هاوکاری هەوڵە بەردەوامەکانی تیمەکان بن و پاشماوەکانیان لە شوێنی گونجاو دابنێن، تاوەکو پێکەوە کەرکوک بە جوانتر و پاکتر بهێڵنەوە.