لە سلێمانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر 100 مێگاواتی تێپەراند – وێنە: ئەرشیفی کارەبای سلێمانی
لە سلێمانی
3166 هاوبەش وزەی خۆر بۆ رووناکردنەوەی ماڵ و شوێنەکانیان بەکاردێنن
شۆڕش قادری
دانانی سیستمی سۆلار لە سلێمانی لە زیادبووندایە و لە ئێستادا سێ هەزار و 166 هاوبەش، وزەی خۆر بۆ رووناکردنەوەی ماڵ و شوێنەکانیان بەکاردێنن.
بەپێی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، لە سنووری پارێزگاکە، رۆژ لەدوای رۆژ هاوڵاتیان روو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن و كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر گەیشتووەتە (85) مێگاوات كارەبا.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکان تا ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.4.2026 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە، گەیشتووەتە سێ هەزار و 166 هاوبەش، لە كاتێكدا مانگێك لەمەوبەر سێ هەزار و 110 هاوبەش بووە.
لەو هاوبەشانەی سیستمی سۆلاریان داناوە، دوو هەزار و 611 هاوبەشی ماڵان، 450 هاوبەشی بازرگانی، 15 هاوبەشی پیشەسازی، 85 هاوبەش کشتوکاڵی و پێنج هاوبەشیش میریین.