کتێبی "دانسقە"ى تێدان

کتێبخانەی تایبەتیی دکتۆر بەرهەم و بەڵێن ساڵح بەخشران بە بنکەی ژین

964+
دیلان محەمەد- سلێمانى

سەرمایەکی مەعریفیی دەوڵەمەند کە پێکهاتووە لە کتێبخانە تایبەتەکانی دکتۆر بەرهەم ساڵح و رۆژنامەنووسی کۆچکردوو بەڵێن ساڵح، پێشکەش بە بنکەی ژین لە سلێمانی کران تا وەک سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ خوێنەران بپارێزرێن.

بنەماڵەی “حاکم ئەحمەد” بڕیاریان دا کتێبخانەی هەردوو کوڕەکەیان ببەخشن، کە پێکهاتووە لە:
• 609 کتێبی دکتۆر بەرهەم ساڵح (سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق).
• 713 کتێبی خوالێخۆشبوو بەڵێن ساڵح (رۆژنامەنووسی دیار).

کتێبەکان بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و چەند زمانێکی دیکەن، بابەتەکانیان جۆراوجۆر و زۆربەیان سەرچاوەی “دانسقە” و دەگمەنن کە لە بوارەکانی سیاسەت، مێژوو و ئەدەبدا نووسراون.

مامۆستا حەمە عەلی، بەرپرسی ئەرشیفی پەروەردە لە بنکەی ژین بە 964ی راگەیاند: “بنەماڵەی حاکم ئەحمەد داوایان لێکردم کە دەیانەوێت بەشێک لە کتێبخانەی ئەو دوو کەسایەتییە ببەخشن، منیش بنکەی ژینم وەک باشترین شوێن بۆ پاراستنیان پێشنیار کرد.”

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رۆژانە 70 کتێب لەلایەن سزادراوانی چاکسازی هەولێر دەخوێ...

رۆژانە 70 کتێب لەلایەن سزادراوانی چاکسازی هەولێر دەخوێندرێتەوە