"لە 2019ـەوە بەم رێژەیە ئاوی پێدا نەهاتووە"
تاڤگەی باداوە لە خەلەكان ژیایەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا
لەگەڵ بارانبارینی چڕوپڕی ئەم دواییە، ژمارەیەكی زۆری كانیاو و تاڤگە ژیانەوە و تەقینەوە، كە لە هەندێك شوێندا دوای ساڵانێكی زۆر دیمەنەكان سەرسامت دەكەن بە تەقینی كانی و ژیانەوەی تاڤگە و رووبارەكان.
964 دیمەنی ژیانەوەی تاڤگەی باداوەی لە خەلەكان تۆمار كرد، كە سروشتێكی شێتانە و جوانی هەیە و دڵی مرۆڤ كەمەندكێش دەكات.
هاوڵاتیان سەردانی شوێنەكەیان كردووە و بە 964یان راگەیاند، كە ساڵانێكی زۆرە تاڤگەكە بەم شێوەیە زیندوو نەبووە و تەنیا كەمێك ئاوی هەبووە.
چاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ خۆشكردنەوەی كەشوهەوا و وەستانی شەڕ و ئارامبوونەوەی رەوشەكە، هاوڵاتیان بۆ گەشت و سەیران سەردانی ناوچەی خەلەكان و بە تایبەتییش تاڤگەی باداوە بكەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا