ئەمریکا و ئێران
ترەمپ: ئێمە 100% سەركەوتین
شەڕ بۆ دوو هەفتە وەستا و گەرووی هورمز دەكرێتەوە
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8.4.2026 سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكی ترو سۆشیالدا موژدەی راگرتنی شەڕی لەگەڵ ئێران راگەیاند و ئاماژەی بە رێككەوتنێكی 10 خاڵی كرد.
سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لەسەر پێشنیاری سەرۆك وەزیران و سەرۆك ئەركانی سوپای پاكستان رازیی بوون بە ئاگربەست و راگرتنی شەڕ، مەرجی سەرەكییش كردنەوەی بێ قەید و شەرتی گەرووی هورمزە.
لای خۆیەوە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەنجومەنی نیشتمانیی ئێران لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت: سەرکەوتین و ئەمەریکا ناچاربوو مەرجەکانمان قبوڵ بکات.
بڕیارە رۆژی هەینی 10ی ئەم مانگە، لە پاكستان گفتوگۆ و دانوستانەكان بۆ ئاشتییەكی هەمیشەیی لە نێوان ئەمریكا و ئێران دەستپێبكات.
هەروەها ئیسرائیل لای خۆیەوە پابەندبوونی بە ئاگربەست و رێككەوتن راگەیاند.
لە 28ی شوباتی رابردووەوە شەڕی ئەمریكا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران دەستیپێكرد و تا ئێستا بە سەدان هاوڵاتی لە هەردوو كوژراون، هەروەها ژمارەیەك بەرپرسی گەورەی ئێران كوژران، لە سەرووی هەموویان رێبەری باڵای شۆڕش عەلی خامنەیی.