بەهۆی درۆنەکەی دوێنێ شەو
گوندی زەرگەزەوی بڕیاری چۆڵکردنیان دا
964+
توانا نەقی
نەهۆی ئەو هێرشە درۆنییە دوێنێ شەو کرایە سەر ماڵێکی گوندی زەگەزەوی دارەشەکران و بووە هۆی گیان بەخشینی دوو هاوسەر ئێستا خەڵکی گوندەکە بڕیاریان داوە گوندەکە بۆ ماوەیەک چۆڵ بکەن.
شوان نوری کە هەم مامۆستایە و هەمیش هاوڕێی شەهید موسایە بە 964ـی وت، بە بڕیاری ریش سپی و موختاری گوند و خەڵکەکە گوندەکە بۆ ماوەیەک بەرەو گوندەکانی دەورووبەر کە پێشوازییان لێکردوون چۆڵ دەکەن.
دەشڵێت، کاتژمێرێک پێش ئەوەی درۆنەکە لەماڵی موسا بدات ئەو لەلای بووە و دواتر دوای دەنگی تەیارەکان درۆنەکە هاتووە و یەکەم کەس بووە چووتە ماڵەکەیان و چووەتە سەر تەرمی شەهیدەکان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی