کێ نێوەندگیرە؟

ئەگەری ئاگربەستێکی 45 رۆژە لە ئارادایە

964+

ئەحمەد مستەفا

پێەی ئەكسيۆس، لە زاری چوار سەرچاوەی ئەمریکی و ئیسرائیلی دەڵێ، ئەمریکا و ئێران خەریکی تاوتوێکردنی مەرجەکانی ئاگربەستێکی 45 رۆژەن، هەندێکی وڵاتی ناوچەیی ئامادەییان لە بەینی هەردوولادا هەیە.

کە رەنگە ببێتە سەرەتایەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێستا بە شێوەیەکی هەمیشەیی.

نێوەندگیران کار لەسەر چوارچێوەیەکی دوو قۆناغی دەکەن:

قۆناغی یەکەم: بریتییە لە راگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 45 رۆژ، کە تێیدا دانوستانی چڕ بۆ گەیشتن بە کۆتاییهێنان بە ململانێکان دەکرێت.

قۆناغی دووەم: تیشک دەخاتە سەر واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی گشتگیر بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.

سەرچاوەکانی ئەکسیۆس دەڵێن، نێوەندگیران پێیان وایە پرسە ئاڵۆزەکانی وەک کردنەوەی تەواوەتی گەرووی هورمز و چارەسەرکردنی کێشەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران، تەنها لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی کۆتاییدا یەکلایی دەکرێنەوە.

ئەم دانوستانانە لە ڕێگەی نێوەندگیرانی وڵاتانی پاکستان، میسر و تورکیاوە بەڕێوەدەچن، هاوکات نامەی ڕاستەوخۆ لە نێوان ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاڵوگۆڕ کراون.

ترەمپ: ئەگەری زۆر هەیە تاسبەی لەگەڵ ئێران بگەینە رێککە...

ترەمپ: ئەگەری زۆر هەیە تاسبەی لەگەڵ ئێران بگەینە رێککەوتن