بارانبارین بەردەوام دەبێت و تۆز و خۆڵێکی سووکیش بە ئاسمانەوە دەبینرێت
تاوەبارانی تێدا دەبێت
بارانبارین بەردەوام دەبێت و تۆز و خۆڵێکی سووکیش بە ئاسمانەوە دەبینرێت
شۆڕش قادری
بارانبارین بەردەوام دەبێت و تۆز و خۆڵێکی سووکیش بە ئاسمانەوە دەبینرێت، سبەی لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان تاوەباران دەبێت، ئاگادار بن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 4.4.2026 ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ کاتدا بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان، پلەی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە.
بۆ سبەی یەکشەممەش، ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە زۆربەی ناوچەکان، هەروەها بارینی نمە باران لە هەندێ کات و شوێنی جیا جیا، لە دوای نیوەڕۆوە پێشبینی تاوە بارانی کورت خایەن دەکرێت لە سەرجەم ناوچەکاندا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی