عێراق گه‌یشته مۆندیال
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی عێراق بۆ مۆندیال
ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له عێراق پشووی فه‌رمییه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆک وەزیرانی سودانی، فه‌رمانی ده‌ركرد ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پشووی فه‌رمییه له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی عێراق بۆ مۆندیال.
لە راگەیەندراوێکی فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه و سبه‌ی پێنجشه‌ممه پشووی فه‌رمییه به‌بۆنه‌ی گه‌یشتنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق به مۆندیالی 2026.
عێراق ئه‌م به‌یانییه له یارییه‌كی مێژوویی‌دا به 2-1 گۆڵ له بۆلیڤیای برده‌وه و بلیتی گه‌یشتن به مۆندیالی به‌ده‌ستهێنا، كه هاوینی ئه‌مساڵ له ئه‌مریكا، مه‌كسیك و كه‌نه‌دا ده‌كرێت.