پێداچوونه‌وه به‌كارى لیژنه‌ى پشكنینی پێشمه‌رگه‌ى بریندار ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه‌یه‌كی نوێ له كاروبارى ته‌ندروستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه به‌و پیشكنینانه ده‌كاته‌وه كه پێشتر بۆ پێشمه‌رگه‌ى بریندار كراون و ده‌شڵێن لێژنه‌كانى پێشوو كاره‌كانیان هه‌ڵه و كه‌موكوڕی تێدابووه.
فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیاری حكومه‌تى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ 13.3.2023، بڵاویكرده‌وه، كه وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لە رێگەی لیژنەیەکی باڵاوە، ئاستی کەمئەندامێتیی ئەو پێشمەرگانە دیاریدەکات کە لە شەڕەکاندا بریندار بوون و بەپێی ئاستی برینداربوونیان خانەنشین دەکرێن.
ده‌شڵێت “ئه‌گه‌ریش پێویستیان به چارەسەری هه‌بێت له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى وڵات، تێچوی خەرجیی ئەو پێشمەرگانە لە ئەستۆ دەگرێت”.
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری باسی له‌وه‌شكردووه، لیژنەكە لە نۆ پزیشكی تایبەت پێكهاتووە و هەموو بەشەكانی پزیشكی لەخۆ دەگرێت.
هه‌ر به‌پێى ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ى فه‌رمانگه‌ى ناوبراو، بەڕێوەبەری بەشی لیژنەی باڵای پزیشکی، وتویه‌تى “لیژنەكە هەفتانە دووجار دادەنیشێت بۆ راییكردنی كاری ئەو پێشمەرگانەی پێویستییان بە راپۆرت و بڕیاری لیژنەكە هەیە، لە هەر رۆژێكیشدا نزیكەی ٥٠ كەیس دەبینن”.
لەبارەی بەرەوپێشچوونی كاروبارەكانی لیژنەكە وتى “پێشتر كارەكان بەشێوەیەك بوون داتامان نەبوو، بەڵام لە كابینەی نۆیەمدا كارەكان بە سیستەم كراون و تەنانەت پێش هاتنی پێشمەرگه‌كان، پەیوەندی و رێكخستنی كات و كاریان بۆ دەكرێت بە شێوەی ئۆنلاین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه كه “تەنانەت ئەو فۆرمەی كەیسەكەی لەسەر تۆمار دەكرێت، تایبەتە و ناتوانرێت هیچ فێڵێكی تێدا بكرێت “.
بەڕێوەبەری بەشی لیژنەی باڵای پزیشکی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه “سەرجەم ئەو كەیسانەی پێشتر تۆماركراون و ئەم لیژنەیە پێیاندا چووەتەوە، زۆربەیان كاری هەڵەیان بۆ تۆماركراوە و لەم لیژنەیەدا نەیانتوانیوە كەیسەكانیان بسەلمێنن و دەرنەچوون، بۆیە ١٠٠% لە كار و كارئاسانی و خزمەتكردن بەراورد بە پێشتر، لەم كابینەیەدا گۆڕانكاری زۆر كراوە و لە ئێستادا مۆدێرنانە كار دەكرێت”.