پێشانگەی کاری دەستیيان كردەوە

قوتابیانی بنکەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری خۆیان نمایش کرد

964+
کاروان ساڵحی ، کەرکوک

پێشانگەیەکی کاری دەستی بۆ قوتابیانی بنکەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە کەرکوک کرایەوە، کە تێدا چەندان دیزاینی جلوبەرگ و تابلۆ و پێداویستی ئافرەتان نمایش کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە بەشی نەهێشتنی نەخوێندەواری سەر بە بەڕێوەبرایەتی گشتیی پەروەردەی کەرکوک لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک پێشانگەیەکی کاری دەستی بۆ ماوەی یەک رۆژ بۆ قوتابیانی بنکەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری کردەوە ، بە وتەی بەرپرسانی بنکەکان ئەوان جیا لە وەی فێری خوێندنیان دەکەن، فێری کاری دەستیان دەکەن، بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەوەوە بتوانن بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکەن .

ئاڵا ئەمیر،  بەرێوەبەری یەکێک لە بنکەکانی نەهێشتنی نەخوێندەوارییە لە کەرکوک، بە تۆڕی964 ی وت، نزیکەی 20 بنکەی نەهێشتنی نەخوێندەواریی ئافرەتان بەشدارییان لە پێشانگەکەدا کردووە،  ئێمە جیا لە وەی فێری خوێندنیان دەکەین، فێری کاری بەرگدروویی و کاری دەستیان دەکەین، بۆ ئەوەی ببنە سەرچاوەی بژێوی ژیانی خۆیان .

هەیفا مالیک، مامۆستای یەکێک لە بنکەکانی نەهێشتنی نەخۆێندەوارییە و بە تۆڕی 964ی وت، ئەو قوتابیانەی بەو کارە هەستاون و دەستیان بە خوێندنیش کردووە، پێشتر نەدەهتنە پێشەوە بۆ ئەوەی فێری خوێندن ببن، بەڵام ئێستا زۆر بە پەڕۆشەوە دێنە پێشەوە، هیوادارین ئەو ئافرەتانەشی لە خوێندن دابڕاون و ئارەزوی خوێندنیان هەیە، روو بکەنە بنکەکانمان .

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا