بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە کوێستانەکانیش نەرمە بەفرێک دەبارێت
کەشەکە ساردتر دەبێت
بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە کوێستانەکانیش نەرمە بەفرێک دەبارێت
964+
شۆڕش قادری
بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە کوێستانەکانیش نەرمە بەفرێک دەبارێت، لەگەڵ ئەوەشدا کەشەکە ساردتر دەبێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە 24.3.2026 بارانبارینەکە روو لە کوردستان دەکات، سەرەتا و لە پێش نیوەڕۆدا لە ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان دەستپێدەکات، پاشان دوای نیوەڕۆ و لە ئێوارەدا سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە کە هەندێ جار هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت، شەپۆلەکە لە ئێوارە و شەودا بەهێزتر دەبێت بەتایبەتیش لە ناوچەکانی گەرمیان و رۆژهەڵات و ناوەڕاستی هەرێم.
بارانبارینەکە بۆ سبەی چوارشەممەش بەردەوام دەبێت و لە هەندێک شوێن و بۆ کورت خایەن، بارانی بەلێزمە دەبێت، لە درەنگانی شەو و بەیانی زووی رۆژی پێنجشەممە تاڕادەیەک بارانەکە لاواز دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمیش بەفرێکی کەم دەبارێت، لەگەڵ ئەوەش کەشەکە ساردتر دەبێت و پلەی گەرما دوو بۆ چوار پلەی دیکە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی