به‌غدا

بارەگای هه‌واڵگریی عێراق كرایه‌ ئامانج

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بارەگای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق لە گه‌ڕه‌كی مەنسوور له‌ به‌غدا کەوتە خوارەوە.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی نه‌كردووه‌.

سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی لیوا سه‌عد مه‌عن، لە راگه‌یاندراوێكدا وتی، “کاتژمێر 10:15 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، درۆنێك لە بارەگای دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لە مەنسوور کەوتە خوارەوە”.

نوێكرایه‌وه‌ 12:38

ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كرد، به‌هۆی هێرشی درۆنه‌كه‌ ئه‌فسه‌رێكیان گیانی له‌ده‌ست دا.