لە گەرمیان دێتەوە سەر 44 پلە

گەرما تاقەتپڕوکێنەکە نامێنێ و کەمێک فێنکتر دەبێ

شۆڕش قادری

هەرچەندە بەرەو ناوەڕاستی هاوین دەڕۆین و هێشتا گەرما زۆری بە بەرەوە ماوە، بەڵام ئەم دوو رۆژە هەوایەکی کەمێک فێنکتر هڵدەمژین و پلەی گەرما قچێک دادەبەزێ.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 25.7.2026 ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی یەکشەممە کەشەکە تاڕادەیەک وەک ئەمڕۆ دەبێ، بەڵام لە هەندێک شوێن گەرماکە کەمێکی دیکە لاواز دەبێ و لە گەرمیان دێتەوە سەر 44 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی

دهۆک: 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی

سۆران: 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی

پیرمام: 38 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی